دوای چه‌ندین ساڵ خواردنه‌وه‌ی تازه ئاشكراكرا، كه خواردنه‌وه‌ی شایی سه‌وز، كاریگه‌ری باشی ته‌ندروستی هه‌یه و روبه‌ڕوی ده‌یان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه، له‌وانه به‌هێزكردنی ددان و كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبون به شێرپه‌نجه.به‌پێی توێژینه‌وه نوێییه‌كان خواردنه‌وه‌ی چایی سه‌وز، هه‌موو رۆژێك دوو كوپ، ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به رێژه‌ی 18% كه‌مده‌كاته‌وه و یارمه‌تی رێكخستنی رێژه‌ی كۆسترۆڵ ده‌دات له خوێندا.
هه‌ر به‌پێی زانیاری توێژینه‌وه نوێیه‌كان، خواردنه‌وه‌ی به‌لانیكه‌م دوو كوپ له رۆژێكدا، ده‌بێته‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كێشی له‌ش و یارمه‌تی دابه‌زاندنی چه‌وری له‌ش ده‌دات و ئه‌مه‌یش هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشی له‌شیان زیاتره هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز، پزمین و كۆكین و ده‌ردانی ئاوی چاو له‌كاتی رودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی توشبوندا به هه‌ستیاری كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌مانه و ده‌یان هۆكار و چاره‌سه‌ری تری تێدا، بۆیه پزیشكان رێنمایمان ده‌كه‌ن هه‌رچۆنێك بێت، جۆری چایه‌كه‌مان بگۆڕین بۆ سه‌وز، تا دوربكهوێنهوه له هه‌ندێك له نه‌خۆشیه باوه‌كان.