پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌یه‌ك له باكوری خۆرهه‌ڵاتی به‌ڕازیل پشیله‌یه‌ك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی بۆ زیندانییه‌كان ده‌دا.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (ئیستادۆ دی سان پاوڵو)، وته‌بێژی به‌ندیخانه‌كه ئاشكرایكرد كه منشار و درێڵ و ئامێری مۆبایل و سیم كارت و پاتری مۆبایل به پشیله‌یه‌كی ڕه‌نگ سپییه‌وه به‌سترابوون كاتێك هه‌وڵی تێپه‌ڕاندی ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ندیخانه‌یه‌كی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی به‌ڕازیل دابوو، وتیشی: شێوه‌و ڕه‌فتاری پشیله‌كه سه‌رنجی پاسه‌وانه‌كه‌ی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌و كاتێك لێی نزیكبوونه‌ته‌وه بینیویانه ئه‌و كه‌لوپه‌له قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی به تێپ پێوه به‌ستراوه.
به‌وته‌ی وته‌بێژه‌كه ڕووداوه‌كه له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا ڕوویداوه، به‌ڵام ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌مڕۆ باسیان لێوه‌كردووه، وتیشی نازانرێت پشیله‌كه به‌نیازبووه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بۆ كام زیندانی بگوازێته‌وه چونكه پشیله قسه نازانێت.
ڕۆژنامه‌ی (ئیستادۆ دی سان پاوڵو) باسی له‌وه‌كرد كه پشیله سپییه‌كه له‌دوای ده‌ستگیركردنی، بۆ ناوه‌ندێكی چاودێریی ئاژه‌ڵ گواستراوه‌ته‌وه.