له‌سلێمانی دایهنگەیهك بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كارده‌هێنرێت، تائێستاش كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ستگیر نه‌كراوه و دۆسیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند كه دایهنگەیهك له‌شاری سلێمانی له‌دوای ده‌وامی ره‌سمی بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كارهێنراوه، له‌ئێستاشدا دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه جوڵێنراوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت".
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتی: "دایهنگەكه له سلێمانی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆیه و له‌دوای ده‌وامی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن پاسهوانهكهیهوه بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كارهێنراوه".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ئێستادا حاكم داوای نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نه ده‌كات كه به‌رپرسی ئه‌و دایهنگایانهیه، به‌ڵام تائێستا نوێنه‌ری یاسایی نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی وته‌ی وه‌ربگیرێت، جگه‌له‌وه تائێستا پاسه‌وانی دایهنگەكه بانگ نه‌كراوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تائێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ستگیر نه‌كراوه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریشی له‌سه‌ر ده‌كرێت.