[img]
[/img]
به پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (This day) ی نه‌یجیری ، له یه‌كێك له خۆێندنگاكانی ئه‌و وڵاته خوێندكارێك له پێشانگای تایبه‌ت به قوتابخانه‌كه مۆلیده‌یه‌كی كاره‌بایی دروست كردووه كه به (میز) كار ده‌كات.
خوێندكاره‌كه ناوی "بینجا بامیتیلی" ته‌مه‌ن 10 ساڵه و ئه‌م پرۆژه‌یه‌یی له پێشانگای خوێندنگاكه‌ی پێشكه‌ش كردووه ، پرۆژه‌كه له لایه‌ن باوكی خوێندكاره‌وه سه‌رپه‌رشتیاری كراوه و 35 هه‌زار نیراكه ده‌كاته( 222دۆلار ).
ئه‌م داهێنانه به دووه‌م داهێنانی هاوشێوه داده‌نرێت كه چوار خوێندكار له مانگی رابردوودا ئه‌م داهێنانه‌یان پێشكه‌ش به كۆلێژه‌كه‌یان كردووه له لاگۆس ی پایته‌ختی نه‌یجریا.
له كاتی نمایش كردنی داهێنانه‌كان له پێشانگاكه‌دا بینجا وتیی " هه‌ر لیترێك (میز) ده‌تواێت 300ڤۆڵت له ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێردا به‌رهه‌م بهێنێت، ئامێره‌كه نایترۆجین و هایدرۆجینی (میز)هكه ده‌گۆڕێت بۆ وزه.