[color=cyan]]بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به خه‌ندانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی میوانخانه‌ی سه‌رۆك كۆمار له شاری سلێمانی له گردی ده‌باشان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق و هه‌واڵپرسینی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.
بڕیاربوو سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی دوێنێ ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه سه‌ردانه‌كه دواكه‌وت.[/font]