مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی له ماوه‌ی 72 سه‌عاتی رابردودا له سنووری ده‌ربه‌ندیخان و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه 14هاوڵاتی كه سه‌رقاڵی راوكردن و بڕینه‌وه‌ی داری دارستانه‌كان بوون ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چوار باڵنده له جۆری بازدا ده‌گرن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانیدا كه وێنه‌یه‌كی تیایدا مقه‌ده‌م هێمن كه‌مه‌رخان، به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه: هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی له پێناو پارێزگاریكردن له ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی و قه‌ده‌غه‌كردن و رێگه گرتن له هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی زیان به‌سروشت و ژینگه‌ی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن، به‌رده‌وام له سه‌رجه‌م سنوره‌كانی پارێزگای سلێمانی مه‌فره‌زه‌ی گه‌رۆك و مه‌یدانییان هه‌یه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 72 سه‌عاتی رابردوودا توانیویانه 14چوارده هاوڵاتی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان توانیان دوو هاوڵاتی ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر چوار باڵنده له جۆری (باز) كه به‌مه‌به‌ستی راوكردنی باڵنده‌ی كێوی به‌كاریان ده‌هێنا.
هه‌روه‌ها له سنوری به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان توانیان له‌سه‌ر دیارده‌ی بڕینی داری دارستانه‌كان و زیان گه‌یاندن به‌سروشت و ژینگه‌ی سنوره‌كه 10 هاوڵاتی ده‌ستگیربكه‌ن و له‌لایه‌ن دادوه‌ر به‌بڕی دوو ملیۆن و 200 هه‌زار دینار غه‌رامه بكرێن.
[img]
[/img][img]
[/img]