هه‌ندێك له هاوڵاتیان به‌هۆی جگه‌ره‌كێشان یان كه‌م شۆردنی ددانه‌كان تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی جیاوازی پوك و ددانه‌كان ده‌بن بۆیه پسپۆرانی ته‌ندروستی چه‌ند خۆراكێكیان دیاریكردووه بۆ پارێزگاریكردن و سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان.
رۆژنامه‌یه‌كی ته‌ندروستی به‌ریتانی لیستێكی خواردن بڵاو ده‌كاته‌وه كه زۆر به سوودن بۆ سپیكردنه‌وه و ته‌ندروستی راگرتنی ددانه‌كان.
1- سێ‌و و گێزه‌ر و رێواس:
ئه‌م سه‌وزه و میوانه وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌ی سروشتی ددانه‌كان وان، ده‌بنه هۆی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێانی لیك له‌ناو ده‌مدا كه یارمه‌تیده‌ره بۆ له‌وناوبردنی چه‌ندین به‌كتریای زیان به‌خش، هه‌روه‌ها ده‌بنه رێگر له دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ده‌م.
2- پرته‌قاڵ و لیمۆ و ئه‌نه‌ناس:
ئه‌م میوانه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌بنه هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی لیك و دووركه‌وتنه‌وه له بۆنی ده‌م، ئه‌م میوانه (به تایبه‌تی لیمۆ) ده‌وڵه‌مه‌ندن له چه‌ندین جۆری ترشی جیاواز، كه یارمه‌تیده‌رن بۆ سپی راگرتنی ددانه‌كان.
3- سۆده:
چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌ریان خستووه كه ئه‌و ده‌رمانی ددان شۆردنانهی كه سۆدا‌ی تێدا بێت كاریگه‌رتره له‌و ده‌رمانانه‌ی كه سۆده‌ی تێدا نیه، ده‌كرێت راسته‌وخۆ سۆدا له بری ده‌رمانی ددان به‌كاربهێنرێت بۆ شۆردنی ددان.
4- شیر و په‌نیر و ماست:
ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌وڵه‌مه‌ندن له ترشی لاكتیكدا كه یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی ددانه‌كان و به‌هێز راگرتنیان، هه‌روه‌ها پسپۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌م به‌رهه‌مانه جۆرێك پرۆتینی تێدایه كه زۆر گرنگن بۆ به‌هێز راگرتنی ددانه‌كان.