به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه، سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه سهرهنووسین بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
موقه‌ده‌م ره‌ئوف حه‌سه‌ن مه‌مه‌ند، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی به وه‌كاله‌ت به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: زیاتر له نۆ هه‌زار پاسپۆرتی هاوڵاتیان كه چاپكراوه‌و ته‌واو بووه له‌لایان ماوه‌ته‌وه، داوا له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ین سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ریانبگرنه‌وه.
راشیگه‌یاند: له به‌غداوه رێنمایی نوێیان بۆ هاتووه كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ساڵی 2013 سه‌ردانیان ده‌كه‌ن بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت پێویسته ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی پولی فسفۆڕی پێوه بێت، به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ساڵی 2012 مامه‌ڵیان كردووه هه‌مووی ته‌واوبووه‌و ئه‌و بڕیاره نایانگرێته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌وه سهرهنووسینمان بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت راگرتووه، جه‌ردی سالاَنهمان كردووه، به‌ڵام له 3-2-2013 دا ناونووسین ده‌ستپێده‌كاته‌وه".