خه‌ندان له رێگه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك_ه‌وه، زانیاری ورد له‌سه‌ر هۆكارو چۆنێتی خۆكوشتنی قایمقامی شێخان ئاشكرا ده‌كات، كه به‌پێی زانیارییه‌كان، پێش خۆكوشتنی، حه‌سۆ نه‌رمۆ هه‌وڵیداوه به كاره‌با خۆی بكوژێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر نه‌زانرێت خۆی، خۆی كوشتووه.
ئه‌ندامێكی پارێزگای دهۆك، كه له‌به‌ر هه‌ستیاری هه‌واڵه‌كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به خه‌ندان-ی ڕاگهیاندقایمقامی قه‌زای شێخان كه دوێنێ (شه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌م) به گولــلهیهك له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆیدا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، پێش خۆكوشتنه‌كه‌ی هه‌وڵیداوه به ته‌زووی كاره‌با خۆی بكوژێت، "بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانرێت خۆی، خۆی كوشتووه‌و دوای خۆكوشتنه‌كه‌ی وادابنرێت، كه كاره‌با گرتوویه‌تی".
به‌پێ زانیارییه‌كان، حه‌سۆ نه‌رمۆ حسێن، كه جگه له‌وه‌ی قایمقامی شێخان بووه، هاوكات كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری نێو ئێزیدییه‌كان بووه‌و نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی ناوچه‌ی دهۆكی ئه‌و ئاینه بووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی پارێزگای دهۆك، وتیشی :"به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه، قایمقامی شێخان له ماوه‌ی پێشوودا به به‌رده‌وامی هه‌ستیكردووه كه نه‌خۆشه، بۆیه ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتبوو كه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووبێت، پێده‌چێت ئه‌وه‌ش وایكردبێت، خۆی بكوژێت".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، ده‌بوایه دوێنیێ كاتژمێر (3:00)ی پاش نیوه‌ڕۆ، قایمقامی شێخان سه‌ردانی پارێزگاری دهۆكی بكردایه به‌مه‌به‌ستی دووباره مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاتی ئوردن بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی.
هاوكات، كه‌سێكی نزیك له قایمقامی شێخان، بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند:" حه‌سۆ نه‌رمۆ، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، له رووی ده‌روونییه‌وه رووخاوه، به‌رده‌وام هه‌ستیكردووه نه‌خۆشه".
ئه‌وه‌شی ته‌ئكیدكرده‌وه، كه قایمقامی شێخان پێش خۆكوشتنی به فیشه‌ك هه‌وڵیداوه به كاره‌با خۆی بكوژێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، له كاتێكدا پاسه‌وانه‌كانی بینیویانه ئه‌و كاره‌ی كردووه، وتیشی :"به‌ڵام فریا نه‌كه‌وتن رێگه‌ی خۆكوشتنی لێ‌بگرن".
حه‌سۆ نه‌رمۆ حسێن، كه دوێنێ خۆی كوشت، ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ قایمقامی شێخان بوو، له‌دایكبووی ساڵی 1963 بووه‌و خێزانه‌كه‌ی نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه.