هونه‌رمه‌ندی گۆرانبێژ رۆژ كه‌ریم كه ماوه‌یه‌كی زۆره له تاراوگه ده‌ژی، ئێستا به سه‌ردانێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌نیازه ئه‌مساڵ ئه‌لبوومێك بڵاوبكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان، رۆژ كه‌ریم له لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان وتی: "به‌رنامه‌یه‌كم هه‌یه له یه‌كێك له ته‌له‌فزیۆنه‌كان و ئهلبومێكم هه‌یه كه به نیازم ئه‌مساڵ بڵاوی بكه‌مه‌وه كه ئیشێكی زۆرم له‌سه‌ر كردووه".
له‌ماوه‌ی رابردوودا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ندین پڕوپاگه‌نده‌ی بڵاوبووه‌وه و ده‌نگۆی ئه‌وه دروست بوو كه رۆژ كه‌ریم دووچاری نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بووه، له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه رۆژ كه‌ریم وتی: "له‌راستیدا من نه‌خۆش بووم، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه نه‌بوو كه له فه‌یسبووك باسی لێوه ده‌كرا"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێستا ته‌ندروستی زۆر باشه و له‌م رووه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه.
له‌باره‌ی كهمووبنهوهی كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندانیش، رۆژ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه راگه‌یاندن گرنگی به‌و بواره نادات، وتیشی: "له كوردستان هونه‌رمه‌ندان كۆنسێرتی زۆر ساز ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه كێشه‌كه‌مان له سازكردنی كۆنسێرت نییه، به‌ڵكو كێشه‌مان له راگه‌یاندنه‌كانه بۆ نمونه هونه‌رمه‌ندێك كۆنسێرتێك ساز ئه‌كات ئه‌بینی خه‌ڵكێكی زۆر نایه‌ت ئاماده‌بێت له‌و كۆنسێرته ئه‌و ریكلامانه‌ی میدیاكان بۆی ئه‌كه‌ن زۆر كه‌مه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌و رووه زۆر كه‌مته‌رخه‌من و مه‌به‌ستیان نییه گرنگی به كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندان بده‌ن "بۆیه ده‌بینین كه سازكردنی كۆنسێرت كه‌متر ده‌ره‌كه‌وێت، ده‌بێ میدیاكان له پشتی هونه‌رمه‌ندانه‌وه