[img]
[/img]
له‌م دواییه‌دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئازادی سوریاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێیدا "شۆڕشگێڕێك" دڵی سه‌ربازێكی ئه‌سه‌د كه له پێكدادانه‌كاندا كوژراوه ده‌ردێنێت و ده‌یخوات! ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی شۆڕشگێڕه‌كانی سوریا بووه مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی توندی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ.
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكهو ئه‌و هه‌را گه‌وره‌یه‌ی كه لێی كه‌وته‌وه, ئه‌نجامده‌ری ئه‌م كاره له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایمزدا هۆكاری ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ڕوونكرده‌وه كه به قسه‌ی خۆی "لێی په‌شیمان نییه".
خالید بن حه‌مه‌د ناوی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی سوپای ئازاده كه به ئه‌بو سه‌قر ناسراوه و سه‌ركرده‌ی لیوای سه‌ربه‌خۆی عومه‌ر ئهلفاروقی سوپای ئازادی سوریایه و ئه‌نجامده‌ری ئه‌م كاره‌یه.
ناوبراو له دیمانه‌یه‌كدا له ڕێگه‌ی سكایپه‌وه به تایمزی ڕاگه‌یاند كه "هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتێك به مۆبایلی تایبه‌تی ئه‌و سه‌ربازه‌دا(كه دڵیان ده‌رهێنا) گه‌ڕاین تا بزانین چی تێدایه, بینیمان كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناو مۆبایله‌كه‌دا ئه‌م سه‌ربازه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌سه‌د دایكێك و دوو كچی سورییان ڕووت كردووه‌ته‌وه و سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن و به دار ئازاری جه‌سته‌یان ده‌ده‌ن, هه‌ر بۆیه بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌دا وای لێكردم كه ئه‌و كاردانهوهیهم هه‌بێت, من له كاره‌كه‌ی خۆم په‌شیمان نیم".