به‌وته‌ی كاسبكاران و بازرگانانی ئۆتۆمبێل له شاری هه‌ولێر، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ سنوورداركردنی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ری گرانبوونی نرخی ئۆتۆمبێل ده‌كرێت.
به‌شدار ئیسماعیل له پێشانگای به‌ختیار له شاری هه‌ولێر به خه‌ندانی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه و نرخه‌كانیش به‌هۆیه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌و بازرگانه پێشیوابوو كه رێگادان به هێنانی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه، واده‌كات نرخی ئۆتۆمبێل جێگربیێت، چونكه ئه‌و بازرگانانه به قازانجێكی كه‌م ده‌یفرۆشنه‌وه، به‌ڵام به‌و بڕیاره رێگا له بازرگانه‌كان ده‌گیرێت، ته‌نها چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو نه‌بێت، به‌مه‌ش كۆمپانیاكان بۆیان هه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌لای خۆیان بهێڵنه‌وه و هیچ دابهزینیك له نرخه‌كه‌ی نه‌كات، ئه‌وكاته نرخی ئۆتۆمبێل دانابه‌زێت.
لای خۆیه‌وه كاروان محه‌مه‌د كاسبكارێكی تری پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلی هه‌ولێر به خه‌ندانی وت: "له‌كاتی ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له كاسبكاران به كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌وه خه‌ریكن، به‌ڵام به‌و بڕیاره خه‌ڵێكی زۆر بێكار ده‌بێت، چونكه به گرانبوونی نرخه‌كان، كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كه‌مده‌بێت".
له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك درا بۆ رێكخستنی هێنانی ئۆتۆمبێل به كوالێتی به‌رز و رێگا نه‌دان به ئۆتۆمبێلی خراپ.
پێشتریش به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیان له هێنانی ئاگادار كردۆته‌وه.
روداوه‌كانی هاتوچۆ و پیسكردنی ژینگه و زۆربونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل سێ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ده‌ركردنی بڕیاری له‌و جۆره بۆ سنوورداركردنی هێنانی ئۆتۆمبێل.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی هاتوچۆی هه‌رێم تا كۆتایی ساڵی رابردوو له هه‌موو كوردستان یه‌ك ملیۆن و 71 هه‌زار و 238 ئۆتۆمبێل به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هه‌ن، له‌وانه له پارێزگای هه‌ولێر 523 هه‌زار و 410 تۆتۆمبێل و له سلێمانی 319 هه‌زار و 785 و له دهۆك 205 هه‌زار و430 ئۆتۆمبێل.