درێژترین ئۆتۆمبێلی جۆری لهمیوزین له جیهاندا درێژییه‌كه‌ی 30.5 مه‌تره و 26 تایه‌ی له‌ژێردایه و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن جای ئاوربرج دروستكراوه.
به‌گوێری كتێبی غینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێله درێژترین ئۆتۆمبێلی جۆری لهیمۆزینه له جیهاندا و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و حه‌وزێكی گه‌وره و مه‌له‌وانگه‌یه‌ك و شوێنی خه‌وێك و شوێنێكی دانیشتنی تێدایه.
ئۆتۆمبێله‌كه دوو سوكانی هه‌یه، یه‌كیان له‌پێشه‌وه و ئه‌وی تریان له‌دواوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی بهگداناندا بۆ وه‌ستاندانی یارمه‌تی شۆفێری پێشه‌وه بدات.
به‌هۆی درێژی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه رێی پێنه‌دراوه له شه‌قامه گشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته لێبخوڕدرێت بۆیه تایبه‌تمه‌ند كراوه بۆ پێشانگا و فیلمه سینه‌ماییه‌كان.