له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ناحیه‌ی شۆڕٍش(850) پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون دابه‌ش ده‌كرێت و ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان هه‌یه.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د محێدین سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌ی شۆڕش به خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی نیشته‌جێبون، له‌ناحیه‌كه‌یاندا ته‌واو ده‌بێت و دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
وتیشی: "روبه‌ری زه‌وییه‌كان 227 دۆنمه كه ده‌كاته (850) پارچه زه‌وی دووسه‌د مه‌تر دوجا، به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان هه‌یه له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان".
سه‌رۆكی شاره‌وانی رونیشیكرده‌وه، دابه‌شكردنه‌كه به‌شێوه‌ی تیروپشك ده‌بێت جگه له زه‌وی روكنه‌كان كه‌به‌شێوه‌ی زیادكردن ده‌بێت.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاشكراشیكرد به‌فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قه‌ره‌بوی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش بۆ هه‌ر دوو دۆنمێك پارچه‌یه‌ك زه‌وییان پێده‌درێت به‌بێ تیروپشك.