سه‌رۆكی كۆمپانیای جینێل ئینیرجی، ئاشكرایده‌كات به‌شێك له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ ده‌نێرن بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگیشدا ده‌توانن رۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كوردستانه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بگوازنه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانێكی ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان كه رایگه‌یاندبو، ئه‌و نه‌وته‌ی له كوردستانه‌وه ده‌چێته توركیا بۆ پاڵاوتنه بۆ پێكهاته‌كانی و دواتر دهنێردێتهوه بۆ كوردستان، سه‌رۆكی كۆمپانیای جینیل ئینیرجی ده‌ڵێت، به‌شێك له‌و نه‌وته راسته‌وخۆ ده‌چێته به‌نده‌ری جه‌یهان بۆ فرۆشتن.
رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا بلاو یكردۆتهوه، هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ ده‌ستی به ناردنی نه‌وت كردوه بۆ بازاره‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ سه‌لماندنی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری كوردستان له به‌رامبه‌ر به‌غدا.
مه‌مه‌ت سپێل، سه‌رۆكی كۆمپانیای جینیل ئینیرجی،به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، مۆڵه‌تی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌رگرتوه و بڕێك له نه‌وتی كێڵگه‌ی ته‌قته‌قی به‌تانكه‌ر گواستۆته‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا.
سه‌رۆكی كۆمپانیای جینیل ئاشكراشیده‌كات, له چه‌ند مانگی داهاتودا ده‌توانن رۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بگوازنه‌وه.