به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان كه ژنێكی فه‌ڵه‌ستینییه له ته‌مه‌نی 124 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و له مه‌راسیمێكدا و له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكی زۆره‌وه ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردرا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، مه‌ریه‌م حه‌مدان عه‌ماش كه ناسراوه به دایكی"حلمی" له گوندی جسر زه‌رقا له فه‌ڵه‌ستین و له ته‌مه‌نی 124 ساڵیدا گیانی له ده‌ستدا، دواتریش به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر له گۆڕستانی ئه‌و گونده به‌خاك سپێردراوه.
ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه تێیدا نوسراوه حاجی مه‌ریه‌م له ساڵی 1888 له دایك بووه له 2012 له ته‌مه‌نی 124 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه، كه‌واته له جین كاڵمۆ_ی فه‌ره‌نسی به ته‌مه‌نتره كاتێك له دایكبووی 1875 بوو و له‌ساڵی 1997 و له‌ته‌مه‌نی 122 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له چاوپێكه‌وتنێكی كۆنیدا، دایكی حلمی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، نازانێت كه‌ی له دایك بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بیرماوه له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا هاتۆته ئه‌و گونده كه‌سی لێ نه‌بووه ته‌نها یه‌ك دوو ماڵ نه‌بێت.
ئه‌و ژنه فه‌ڵه‌ستینییه 10 كچ و كوڕی هه‌یه و تاوه‌كو پێش مردنی 300 نه‌وه‌ی خۆی بینیوه، هه‌موو ساڵێكیش له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه ئاهه‌نگی رۆژی له دایك بوونی بۆ كراوه.