سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه له روانگه‌ی بڕوابوونیان به ئازادی تاك، زانكۆی سلێمانی وه‌ك زانكۆكانی تری كوردستان سیستمی یه‌ك پۆشی په‌یڕه‌و ناكات و خوێندكاران ئازادن له پۆشینی جلوبه‌رگیاندا، ره‌تیشیكرده‌وه له زانكۆدا سانسۆر و فشار خرابێته‌سه‌ر كه‌س له‌كاتی پۆشینی جلوبه‌رگدا.
د. سه‌ڵاح سعید، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له‌باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی جلی كوردی له‌كاتی ده‌وامی ئاسایدارايگه ياند له روانگه‌ی بڕوابوونمان به ئازادی تاك, زانكۆی سلێمانی وه‌ك زانكۆكانی تری كوردستان سیستمی یه‌ك پۆشی (زی الموحد) په‌یڕه‌و ناكات.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی وتی: "خوێندكاران ئازادن له پۆشینی جلوبه‌رگیاندا, هیچ كاتێكیش له زانكۆدا سانسۆر و فشار نه‌خراوه‌ته سه‌ر كه‌س له پۆشینی جل و به‌رگدا".
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، رێگر نابیت له به‌رده‌م پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی یان هه‌ر پۆشاكێكی شیاوی تر كه گونجاوبێت بۆ كار كردن, وتیشی: "مه‌به‌ستمان له نه پۆشینی جلی كوردی, له‌به‌رئه‌وه‌یه كه تێبینی ئه‌وه‌مانكرد كه زۆرێك له خوێندكاران به تایبه‌ت كیژان به جلوبه‌رگی ئاهه‌نگ و خشڵ و زێڕه‌وه ده‌هاتن بۆ ده‌وام، كه جگه له‌وه‌ی گله‌یی ژماره‌یه‌ك خوێندكاری هاوڕێیانی لێكهوتهوه، هاوكات كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئاسانی جووڵه و ئاماده‌بوونیان له تاقیگه و هۆڵه‌كاندا هه‌بوو".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له خوێندكارانه‌وه داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی كرابوو، ناوبراو، ئاشكرایكرد: وه‌كو سه‌رۆكی زانكۆ به‌رده‌وامن له كاره‌كانی خۆیاندا، هاوكات ڕێزله بیروبۆچوونی خوێندكاران ده‌گرێت، كه ئاڕاسته‌ی ئه‌وان بكرێت".