کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی Onopordum bracteatum.ssp. creticum لە جیھاندا جۆری زۆرە ، ئەوەی لە کوردستان ھەیە سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن. کەنگر ڕووەکێکی زستانەیە و لە سەرەتای بەھار دەردەکەوێت ، شێوەی گەڵای درکاوی نووک تیژە و پەل ھاوێژە ڕەنگی سەوزی بریقەدارە . گوڵەکەی لە شێوەی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە، ، ڕەگی ڕووەکەکە کۆرمەیە ( سەرک - شێوە پەتاتە) بە درێژایی ساڵ لە ژێر خاک دەمێنێتەوە و لەکۆتایی زستان ئەبووژێتەوە، باڵا دەکات کە لە نێوانی ٣٠ / ١٢٠ سەنتیمە تر گەورە دەبن . کەنگر لەو شوێنانەی بڕی باران بارینیان دەگاتە سەرووی (٤٠٠) ملم بە شێوەیەکی باش دەڕوێت ، یان لە بەراو بچێندرێت . ئە و بەشەی بەکار دێت قەدەکەیەتی کە بە کە ڵکی خواردن دێت.
سوودەکانی کەنگر:
یەکەم: ڕێگرە لە بەردەم تووش بوون بە شێرپەنجە بە تایبەتی شێرپەنجەی کۆئەندامی ھەرس وھەناسە و مەمک.
دووەم: بۆ نەخۆشی شەکرە .
سێیەم: بۆ قەڵەوی و ڕێجیم.