lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: زانیاری نوێ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی كۆتایی و پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت 2014-04-16, 9:10 pm | |
| [img(12px,12px)] [/img] زانیاری نوێ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی كۆتایی و پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت 16/4/2014 18:02:00 3
NRT-هه‌ولێر: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی NRT كه‌وتوون، پێشبینیده‌كرێت سبه‌ینێ رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزابكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێشبینیده‌كرێت رێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان پارتی و گۆڕان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه ئیمزابكرێت و له‌ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتی پۆسته‌كانی به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، وه‌كو چۆن فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌مڕۆ به NRT راگه‌یاندبوو كه‌پۆسته‌كانی یه‌كێتی به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، هه‌مان ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌بێت كه پێشتر له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ده‌خه‌نه‌ڕوو كه پارتی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و ناوخۆی به‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی تر.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ دوو بریكاری ده‌بێت، یه‌كێكیان بۆ كاروباری سه‌ربازی و یه‌كێكیان بۆ كاروباری كارگێڕی، كه به‌سه‌ر گۆڕان و یه‌كێتیدا دابه‌شده‌كرێن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی NRT پشكی گۆڕان بریتی ده‌بێت له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و دارایی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و پیشەسازی و ئەوقاف، له‌گه‌ڵ دەستەی وەبەرهێنان.
هه‌روه‌ها پشكی یه‌كێتی بریتی ده‌بێت له پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی تەندروستی - ئاوەدانکردنەوە - شەهیدان - رۆشنبیری - خوێندنی بالا.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆسته‌كانی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه دابه‌شده‌كرێن: سەرۆکی پەرلەمان بۆ گۆران - جێگر بۆ پارتی- سکرتێر بۆ یەکێتی. | |
|