lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: ڕۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی چوار فیشەكی پێوەنراوە، كوردیو زانیاری زیاتر بڵاودەكاتەوە 2013-12-05, 9:23 pm | |
| [img(12px,14px)] [/img] كەمێك لەمەوبەر و كاتژمێر 9:10 خولەكی ئەمشەو كاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنوسی دیاری كەلار و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ڕایەڵ كوژرا.
هەڵگورد حەمید یاریدەدەری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار تایبەت بۆ كوردیو ئاشكرای كرد، "كاوە گەرمیانی دوای تەقەكردن لێی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوە كە بە مرودوویی گەشتۆتە نەخۆشخانە و شوێنی چوار فیشەك بە جەستەیەوە بووە".
وتیشی: دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشكی دادوەری كراوە.
هەر لەوبارەوە موقەدەم حەسەن ساڵح وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ كوردیو ووتی: لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەكرێت و دواتر زانیاری بڵاودەكرێتەوە لەسەری.
كاوە گەرمیانى یەكێك بوە لە ڕۆژنامەنوسە دیارەكانی ناوچەكە و لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی چەندین بابەتی ڕۆژنامەنوسیەوە ڕوبەڕوی دادگا كراوەتەوە.
أ.م
14 | |
|