lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: ههواڵى مهرگى كاوە گەرمیانی دهگهیهنرێته ئۆباما 2013-12-06, 4:10 pm | |
| [img(14px,13px)] [/img] ڕۆژنامەنوس گۆران دوکانی بە لڤین پرێس ووت"بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا بۆ ئیدانەکردنی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) ژمارەیەک ، ڕۆژنامەنووس ،خۆپیشاندانێک لەبەردەم کۆشکی سپی ساز بکرێت، نامەیەکیش ئاراستەی باراک ئۆبامای سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکرێت".
گۆران ئەوەشی ووت"رەوەندی کوردی و سەنتەری کورد- ئەمریکا لە واشنتۆن، ئیدانەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی دەکەن، لەرێگەی نامەیەکیشەوە سەرۆکی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەو هەردوو مەکتەبی تایبەتی کۆماریەکان و دیموکراتەکانی ئەو وڵاتە لەو ڕوداوە ئاگادار دەکەنەوە".
جێگای ئاماژەیە ئێوارەی دوێنێ رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ، لەشاری کەلار لەبەدەم ماڵەکەی خۆی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەو بە دەستڕێژی گولە کوژرا | |
|