له رووداوێكی هاتوچۆدا كه له‌سه‌ر پردێك به‌هۆی ئه‌و به‌فر بارینه‌وه روویدا، 16 ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر به‌یه‌كیاندا كێشا، سه‌ڕه‌رای زیانی مادی كه به‌ر ئۆتۆمبیله‌كان كه‌وت سێ هاوڵاتیش بریندرابوونو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
رووداوه‌كه كاتژمێر 8:08 شه‌و له‌سه‌ر پردی دووڕیانی سه‌رچنار له‌نزیك دادگای سلێمانی كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه به‌فر بارینی ئه‌مشه‌و بووه هۆی به‌ستنی به‌شێك له شه‌قامه‌كان.
به‌رێوه‌به‌ری ئێشكگری هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی له شوێنی رووداوه‌كه‌وه به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند "هۆكاری رووداوه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م به‌ستنی شه‌قامه‌كه بووه‌و دواتریش نه‌پاراستنی (ماوه‌ی ئه‌مان)ی نێوان ئۆتۆمبیله‌كان بووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هاتوچۆ جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه له ئێستادا پێویسته شۆفێره‌كان ئاگاداری ماوه‌ی ئه‌مانی نێوان ئۆتۆمبیله‌كان بن تاوه‌كو بتوانن كۆنترۆلی ئۆتۆمبیله‌كانیان بكه‌ن.