[img(13px,13px)]
[/img]
ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له دوو ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س ملفی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، هه‌موو قه‌واره‌كان ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان له بنكه‌كاندا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سه‌عات حه‌وتی به‌یانیه‌وه ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكردوه، تا ئێستا پڕۆسه‌كه به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ رووی نه‌داوه.
راشیگه‌یاند: له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم زیاتر له دوو ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌زار و 246 ناوه‌ند هه‌یه، كه شه‌ش هه‌زار و 200 بنكه‌یان تێدایه، 393 چاودێری بیانی چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ 114 راگه‌یاندنكاری نێوده‌وڵه‌تی.
وتیشی: "له به‌غدا 11 وێستگه كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌وێن و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه