لە راستیدا خواردنەوەی شیرەی میوە Fruit juice دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن. شیرەی میوە رێژەیەكی بەرزی كاربۆهیدرات بە شێوەی شەكری میوە Fructose لەخۆدەگرێت. وەكو رێسایەكی گشتی 6 گرام كاربۆهیدرات بەسە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن. كوپێك شیرەی سروشتی پرتەقاڵ نزیكەی 25 گرام كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت كە 20 گرامی لە شەكر پێكهاتووە، هەروەها كوپێك شیرەی سروشتی سێو نزیكەی 28 گرام كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت كە 24 گرامی لە شەكر پێكهاتووە. شیرەی میوە زۆر خێراتر لە خودی میوەكە ئاستی شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە، چونكە شیرەی میوە شەكری زۆر و رێژەیەكی كەمی ریشاڵ لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە كوپێك شیرەی سێو تەنیا 0.5 گرام ریشاڵی تێدایە كەچی یەك سێو بە توێكڵەوە 3.6 گرام ریشاڵ لەخۆدەگرێت، هەروەها كوپێك شیرەی پرتەقاڵ 0.5 گرام ریشاڵی تێدایە كەچی یەك پرتەقال 4.4 گرام ریشاڵ لەخۆدەگرێت.