lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: ڕووبارێک لە خوێن 2013-12-05, 4:55 pm | |
| " /> ماوەی چەند رۆژێکە رووبارێکی خوێناوی لە شارۆچکەی "مایجاڤا" لە سلۆڤاکیا کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەوروپاوە دۆزراوەتەوە و هەرایەکی زۆری ناوەتەوە لەو وڵاتەداو دەنگۆی زۆر هەیە لەسەری.
ئەم رووبارە کە بە شارۆچکەی مایجاڤا دا تێپەر دەبێت و دەکەوێتە سلۆڤاکیاوە، لە هەندێ کاتدا له رەنگی ئاساییەوە لەناکاو رەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ سورێکی تۆخ کە بە تەواوەتی لە رەنگی خوێن دەچێت.
دەنگۆکان زۆرن لەسەر ئەم رووبارە و چەند کەسێک گومانی ئەوە دەکەن کە لە شەودا کەسانێک بکوژرێن و سەر ببڕدریَن و بخریَنە ئەم رووبارەوه، هەندێکایان دەیگەڕیَننەوە بۆ مردنی ماسیەکان، لهگهڵ ئهوهشدا چەندین دەنگۆی دیکە لەسەر ئەم دیاردەیە هەیە.
"رۆمان پۆدبریزۆڤا" کە یەکێکە لە دانیشتوانی ئەو گوندە رایگەیاند: بەیانیەکی زوو کاتێک بەوێدا تێپەڕبوە بینیویەتی لە ناکاو رەنگی رووبارەکە گۆڕاوە بۆ سورێکی تۆخ کە بەتەواوی لە رەنگی خوێن چووە و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوە شتێکی ناخۆش بووە و بە تەواوەتی لە فیلمی ترسناک چووە.
دانیشوویەکی دیکەی ئەو شارۆچکەیە رایگەیاند: لە ئێوارەی شەوی رابوردوودا کاتێک بەوێدا تێپەڕیوە لەو کاتەدا ئاوەکە زۆر ئاسایی بووە، بەڵام لە ناکاو بە هەمان شێوە رەنگەکەی گۆڕاوە. [img(12px,12px)] [/img] | |
|