لەمەزادێكی ئاشكراو بەبەشداری سەدان بازرگانو نوێنەری مۆزەخانە جیهانییەكان، لەمۆزەخانەی نامەو دەستنوسە بەنرخەكان لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا، نامەیەكی ناپلیۆن پۆناپارت فرۆشرا بە200 هەزار دۆلار، ئەو نامەیە لەساڵی 1812، لەكاتی سەردانی كردنی بۆ روسیا نوسیویەتیو هەندێ بەڵگەنامەی تێدایە سەبارەت بەبارودۆخی سەربازییو سیاسی لەشكرەكەی، نامەكە ئیمزاو كۆدی خۆی لەسەرەو زیاتر لە200 ساڵ پێش ئێستا نوسراوە، بەڵام وەك خۆی پارێزراوە.
تا ئێستا ئەو مۆزەخانەیەی فەڕەنسا ئاشكرای نەكردوە كە كێ ئەو نامەیەی كڕیوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا ئەو نامەیە لەترسی دزین بپارێزرێت بۆ كاتێكی دیاری كراو، دواتر ئاشكرا دەكرێت كە كێ كڕیویەتیو لەچ مۆزەخانەیەك دایدەنێت.