له‌به‌رانبه‌ر خراپی تۆڕی فانۆس تلیكۆم له شاری كفری، رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی حزبی شیوعی له‌سه‌ر داوای هاوڵاتیان یاداشتیكی ناڕه‌زایی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
بۆ: كۆمپانیای فانۆس تلیكۆم.
بۆ: لێژنه‌ى خزمه‌تگوزارى په‌رله‌مانى كوردستان.
بۆ: وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
بۆ: راى گشتى.
بابه‌ت : یاداشتنامه
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانى فانۆس تلیكۆم له شاری كفری چه‌ندین كێشه‌ی ته‌كنیكی تێ كه‌وتووه، كێشهكانیشى وه‌كو نه‌مانى تۆرى مۆبایله‌كه له كاتى قسه‌كردندا، یان په‌یدا بوونى ده‌نگى ژاوه‌ژاو یان نهبیستنى ده‌نگ یه‌كێك له‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى به یه‌كتره‌وه ده‌كه‌ن، بوونی ژاوه‌ژاوێكی زۆر له كاتی قسه‌كردندا، كه بووه‌ته هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و زیانێكی گه‌وره‌ی له به‌شداربووان داوه، كه ئه‌مه مایه‌ی قبوڵكردن نییه. ئێمه وه‌ك ئه‌م دوو رێكخراوه‌ی كه ناومان له‌خواره‌وه هاتووه چه‌ندین جار له لایه‌ن لاوان و قوتابیان و ئافره‌تانى شارى كفرییه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه له‌وه‌ى چۆن كار له سه‌ر باشتركردنى خزمه‌تگوزارى تۆڕى فانوس تلیكۆم بكه‌ین، چونكه به راى به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه په‌یوه‌ندیان كردووه به كۆمپیانیاوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌موكوڕییانه چاره‌سه‌ر بكرێت ، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و هیچێك له كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون. ئێمه‌یش له چوارچێوه‌ى كارى رێكخراوه‌یى و مهدنیانهى خۆماندا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرى خه‌ڵك ده‌كه‌ین له سه‌ر بوونى ئه‌و كهموكورییانه، بۆیه سه‌ربارى پشتگیرى كردنمان، داواكارین له كۆمپانیای فانوس تلیكۆم كه له ماوه‌ی 30 رۆژدا هۆكارى بوونى ئه‌و كێشه‌و كه‌موكوریانه بۆ به‌شداربووانى له كفرى روون بكاته‌وه و چاره‌سه‌رى بكات،ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا كاری مه‌ده‌نیانه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى شاردا.
یه‌كێتى گشتى قوتابیانى كوردستان/ كفرى
یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى له كوردستان/ كفرى