[img]
[/img]
بە پێی لێكۆلینەوەی ئەفسەرێكی پۆلیس لەگەڵ پیاوێك كە لە تۆری كۆمەلایەتی فەیس بووك بڵاوكراوەتەوە ئەوە پیاوێك سواڵ بە هەردوو خێزانەكانی دەكات .
لە میانەی گفتوگۆكەی پیاوەكەو رائیدی پۆلیس كە لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت پیاوەكەخاوەنی دوو خێزانە و سواڵیان پێدەكات .
ئەو رائیدەی پۆلیسی هەوڵێر لە گەنجەكە دەپرسێت ئەو ئافرەتانە چی تۆن و كەی پرۆسەی هاوسەرگیریتان پێك هێناوە ،دەڵێت : یەكەمینیان ماوەی 4 ساڵە هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەنجامداوە و ئەوەی دوەمیشیان ماوەی ساڵێكە .
مێردی ئەو ئافرەتانە دەڵێت كە ماوەی سێ مانگە ئەو كارە بە خێزانەكانی دەكات .
k.w.u
17/5/2013