سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان ڕایگه‌یاند، ژنێك له ناحییه‌ی بازیانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی پاش ئه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو سووتا، شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی كاریگه‌ریی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رده‌شت تاهیر، ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ژنێكی ته‌مه‌ن 29 سال،َ دانیشتووی ناحییه‌ی بازیان سووتاو شه‌وی ڕابردووش له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی شاری هه‌ولێر به‌هۆی كاریگه‌ریی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتیشی: "ژنه‌كه ناوی (ش.ح)هو خێزانداره‌و به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی (ش) ویستوویه‌تی نه‌وت بكاته زۆپاوهو به‌وهۆیه‌وه ئاگر له‌جه‌سته‌ی به‌ربووه‌و به‌شێكی زۆر له سنگ و ده‌ست و قاچه‌كانی سوتابوو".
پاش سووتانی، (ش) ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی شاری سلێمانی و پاشان ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی شاری هه‌ولێر و شه‌وی رابردووش به‌هۆی كاریگه‌ریی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له راستی رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
ناحییه‌ی بازیان سه‌ربه ناوه‌ندی شاری سلێمانییه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی كه‌ركوك.