به‌رپرسێكی هاوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند چوار كه‌سی خێرانێك له‌رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه- كه‌سنه‌زان ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) گیانیان له‌ده‌ستداو سێ كه‌سی تریش برینداربوون به‌هۆی تێپه‌ڕاندنێكی هه‌ڵه‌وه كه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌نجامی داوه.
نه‌قیب هێمن سكتانی، ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی (ئێن، ئاڕ تی) راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 3:30 پاش نێوه‌ڕۆ له نێوان بارهه‌ڵگرێك‌و كڕێنێكی گه‌وره‌و پیكاب نیسانێكدا روویداوه.
رونیشیكرده‌وه، له كۆی پێنج كه‌سی خێزانێك كه له‌ناو پیكابه‌كه‌دا بوون؛ چواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان منداڵێكی ساوایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه شۆفێرانی هه‌رسێ ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ختی برینداربوون‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون‌و بۆ چاره‌سه‌ركردن.