كاتژمێر (12)نیوه‌ڕۆی ئهمرۆِ پێنجشه‌ممه چیرۆكنوس و نوسه‌ر ئه‌حلام مه‌نسور له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
دلێر عه‌لی هاوڕێ و نزیك له ئه‌حلام مه‌نسور، به خه‌ندانی راگه‌یاند" نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ ئه‌حلام مه‌نسور به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد".
وتیشی: "بڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی زێدی خۆی كه شاری خانه‌قینه، بكرێته‌وه و به خاكبسپێردرێت".
ئه‌حلام مه‌نسور عه‌لی له‌ساڵی 1951 له خانه‌قین له‌دایكبووه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا، مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن بوو له كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی.
له ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین وتار‌و كۆڕی به‌ستوه‌و خاوه‌نی كتێبه‌كانی (كۆمه‌ڵه چیرۆكی پرد، رۆمانی ئه‌ڵوه‌ن)ه و نامه‌ی ماستهرهكهشی به‌ناوی (بینای هونه‌ری له‌چیرۆكی كوردیدا