له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ 81 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراوه، كه زۆرترینیان به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه، زیانه مادییه‌كانیش به‌هۆی ئاگركهوتنهوهوه 327 ملیۆن دینار بووه.
عه‌قید لوقمان حه‌سه‌ن كه‌ریم، لێپرسراوی بنكه‌ی ئاگركوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: له ساڵی 2012 دا له چه‌مچه‌ماڵ 81 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووه‌و زیانه مادییه‌كانیش به 327 ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه.
وتیشی: "زۆربه‌ی رووداوه‌كان ئاگركه‌وتنه‌وه بووه له ماڵان ئه‌ویش به‌هۆی شۆرتی كاره‌باو غازه‌وه بووه".
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی ئاگركهوتنهوهكاندا هیچ كه‌سێك گیانی له ده‌ست نه‌داوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌سێك خۆی سوتاندووه.
عه‌قید لوقمان حه‌سه‌ن، ئاشكراشیكرد: به به‌راورد به ساڵی پێشووتر له 2012دا روداوه‌كان كه‌می كردووه، به‌ڵام زیانه مادییه‌كان زیادی كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه سوتانی تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی بوون.
لێپرسراوی بنكه‌ی ئاگركوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ رونیشیكرده‌وه: له‌و ساڵه‌دا 12 ئۆتۆمبێل سوتاون و چوارده حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باو سێ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش به‌هۆی غازی ماڵانه‌وه بووه.
ئه‌و لێپرسراوه‌ی بنكه‌ی ئاگركوژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به گرفتێكی بنكه‌كه‌یان كرد ئه‌ویش كه‌می ئۆتۆمبێلی ئاگركوژانهوهیه كه خاوه‌نی یه‌ك ئۆتۆمبێلن. بۆیه وه‌كو خۆی وتی: "لانیكه‌م پێویستمان به دوو ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژانه‌وه‌و تانكه‌رێك هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی ئاگركوژانه‌وه له‌كاتی رووداوه‌كاندا".