******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 له‌ چیای شنگال به‌شێك له‌ دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان فرێ ده‌ده‌ن

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

له‌ چیای شنگال به‌شێك له‌ دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان فرێ ده‌ده‌ن Empty
مُساهمةموضوع: له‌ چیای شنگال به‌شێك له‌ دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان فرێ ده‌ده‌ن   له‌ چیای شنگال به‌شێك له‌ دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان فرێ ده‌ده‌ن Empty2014-08-07, 8:16 am

له‌ چیای شنگال به‌شێك له‌ دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان فرێ ده‌ده‌ن <a href=له‌ چیای شنگال به‌شێك له‌ دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان فرێ ده‌ده‌ن Mnalan10" />
به‌هۆی‌ خراپیی‌ بارودۆخی‌ ئاواره‌كان له‌ چیای شنگال، جگه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له‌منداڵان و به‌ساڵاچوان، باس له‌وه‌ ده‌كرێت به‌شێكی‌ زۆر له‌ دایكان و باوكان به‌ناچاری‌ منداڵه‌كانیان فرێده‌دن و ئاماده‌نین به‌چاوی‌ خۆین ببین رۆڵه‌كانیان به‌ نه‌خۆشی و برسێتی و بێ ئاوی‌ گیانله‌ده‌ست بده‌ن.

خه‌یری‌ شنگالی‌، كارگێری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ موسڵی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ هاوكاری‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست ئاواره‌كانی چیای شنگال، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له‌بارێكی‌ ناخۆشدان، زۆربه‌ی‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ش كه‌ به‌ فرۆكه‌ بۆیان ره‌وانه‌ ده‌كرێت ناگه‌ته‌ شوێنی‌ مه‌به‌ست، چونكه‌ كه‌سانی‌ نه‌شاره‌زا هاوكارییه‌وكان ده‌گه‌یه‌نن .

خه‌یری‌ شنگالی‌ راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، هه‌ربه‌هۆی‌ خراپیی‌ بارودۆخه‌كه‌وه‌، چه‌ندین منداڵ له‌به‌ر برسێتی و بێ ئاوی، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌شێكیان له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه‌ فرێدراون.

كاریگێره‌كه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ موسڵی‌ یه‌كێتی‌  راشیگه‌یاند: ئاواره‌كانی‌ شنگال كه‌ زۆربه‌ی‌ كوردی‌ ئێزیدین، هیچ ده‌رفه‌تێكیان له‌به‌رده‌مدا نییه‌ تاله‌ رێگای‌ سوریاوه‌ ده‌ربازیان بێت،  چونكه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعش گه‌مارۆدراون و ناوه‌ ناوه‌  هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر، بۆیه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگایه‌ك و رزگاركردنیان.

له‌باره‌ی‌ ره‌وشی‌ ئه‌منی‌ شنگالیش، وتی‌: هه‌وڵه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌  و گه‌نجانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ  پاككردنه‌وه‌ی‌ قه‌زای‌ شنگال و ده‌وروبه‌ری‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی‌ داعش  و له‌ماوه‌ی‌ 24سه‌عاتی‌ رابردووشدا چه‌ندین شوێن له‌و چه‌كدارانه‌ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون .

وتیشی‌: جگه‌ له‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌وی‌ به‌رده‌وامدان،  ژماره‌یه‌ك  له‌گه‌نجانی‌ شنگال ده‌ستیان داوه‌ته‌ چه‌ك و بڕیاریانداوه‌ یان شه‌هید ده‌بن یان قه‌زاكه‌یان رزگار ده‌كه‌ن، مه‌ڵبه‌ندی‌ موسڵی‌ یه‌كێتیش  هه‌وڵیداوه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ رێكبخه‌ن و له‌ ژێر یه‌ك چه‌تركۆیان بكاته‌وه‌.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
له‌ چیای شنگال به‌شێك له‌ دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان فرێ ده‌ده‌ن
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» كه‌ركوك: دوو مامۆستا رفێندراوه‌كه‌ به‌ كوژراوی ته‌رمه‌كانیان ده‌دۆزرێنه‌وه‌

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: