دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له نزیك گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی ره‌شاد دوو مامۆستا رفێندران، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مامۆستاكه به كوژراوی ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له نزیك گوندی (روفێعه)ی سه‌ر به ناحیه‌ی ره‌شاد دوو مامۆستا له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێنران، ئه‌مرۆ هێزه‌كانی پۆلیس له نزیك گوندی (حومهیره)ی سه‌ر به ناحییه‌ی سه‌رگه‌ران ته‌رمی هه‌ردوو مامۆستاكه‌یان به كوژراوی دۆزییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه رونیشیكرده‌وه، كه مامۆستاكان هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان (36) ساڵه‌و ناویان (عه‌بدولحوسێن مه‌حمود و قاسم ناسیح)