******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 هۆكارو چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ لای‌ خانمان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

هۆكارو چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ لای‌ خانمان Empty
مُساهمةموضوع: هۆكارو چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ لای‌ خانمان   هۆكارو چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ لای‌ خانمان Empty2013-01-07, 10:02 pm

هۆكارو چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ لای‌ خانمان
AM:11:13:02/01/2013

خه‌ندان ـ نیان عوسمان

سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ (الصداع النصفی‌) یه‌كێكه‌ له‌ جۆرێكی‌ سه‌رئێشه‌ خراپه‌كان، كه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان
مرۆڤدا، وه‌ك ده‌ركه‌وتو‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌ر ئێشه‌یه‌ سێ‌ ئه‌وه‌نده‌ زیاتر تو‌وشی‌ خانمان ده‌بێت وه‌ك له‌ پیاو،
له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئافره‌ت هۆكاری‌ توشبو‌ونیان زۆرتره‌ له‌ پیاو.

چۆن سه‌ر ئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ (الصداع النصفی‌) ڕ‌ووده‌دات ؟
ئه‌م سه‌رئێشه‌یه‌ به‌هۆی‌ هه‌ندێك تێكچو‌ونی‌ سوڕی‌ خوێن له‌مێشكدا ڕو‌وده‌دات‌و هه‌ر ئه‌و تێكچو‌ونه‌
له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆی‌ درێژكردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ ده‌ماره‌كانی‌ مێشكدا، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕ‌وودانی‌
سه‌رئێشه‌.

له‌ كۆندا زاناكان له‌و بڕوایه‌دا بو‌ون كه‌ ئه‌و تێكچو‌ونانه‌ په‌یوه‌ندیی‌ هه‌یه‌ ته‌نها به‌ ده‌رهاویشته‌كانی‌ هه‌ندێك
ته‌ن، كه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر سوڕی‌ خوێن له‌مێشكدا، به‌ڵام ئێستا زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتو‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و تێكچو‌ونانه‌ له‌ (توێی‌ پشته‌وه‌ی‌ مێشك ) به‌رامبه‌ر پشتی‌ سه‌ره‌، ئه‌و تێكچو‌ونانه‌یان به‌سته‌وه‌ به‌ ر‌وودانی‌ سه‌ر ئێشه‌وه‌.

هۆكاره‌كانی‌ توشبوون به‌ سه‌ر ئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌:
* وه‌ك بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان كه‌ له‌ 70 % ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆكاری (بۆماوه‌یی)، كه‌واته‌ گه‌ر یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانت له‌ خێزانه‌كه‌تدا ئه‌م جۆره‌ سه‌ر ئێشه‌یه‌ی‌ هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ تاكه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ خێزانه‌كه‌ تو‌وشی‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌ر ئێشه‌یه‌ ببێت.

هه‌ندێك هۆكاری‌ دیكه‌ هه‌ن، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ زیادبو‌ونی‌ ئه‌م ئازاره‌ له‌لای‌ هه‌ندێك ئافره‌ت وه‌ك :
* فشاری‌ ده‌ر‌وونی‌ به‌هێز ( هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌ر ئێشه‌یه‌ زۆرتره‌ له‌ نێو خانمانی‌ شاردا).
* هیلاكی‌ جه‌سته‌یی‌.
* سوڕی‌ مانگانه‌.
*دڵتێكهه‌ڵاتن.
* هه‌ندێك جۆری‌ خواردن ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌گه‌ری‌ زیاتر بۆ تووشبوونی‌ ئه‌م سه‌ر ئێشه‌یه‌ لای‌ ئه‌و خانمانه‌ی‌
كه‌ به‌ بۆماوه‌ ئه‌م سه‌ر ئێشه‌یه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌ وه‌ك: په‌نیر، چه‌ره‌سات، ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ خه‌لیان تێدایه‌، هه‌روه‌ها خوردنه‌ هه‌ڵگیراوه‌كان كه‌ ماده‌ پارێزراوه‌كانی‌ تێدایه‌.


چۆن ده‌زانیت كه‌ تو‌وشی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ (الصداع النصفی‌) بویت:

به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌رئێشه‌یه‌ ئازارێكه‌ به‌ شێوه‌ی‌ لێدان كه‌ له‌ ته‌نیشت و پێشه‌وه‌ی‌ سه‌ر ده‌ستپێده‌كات، ئه‌م ئازاره‌ درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ دواوه‌ی‌ سه‌ر‌و ناو نراوه‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌،
چونكه‌ ئه‌م ئازاره‌ تو‌وشی‌ نیوه‌ی‌ سه‌ر ده‌بێت. هه‌ندێك جاریش دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدایه‌‌و هه‌روه‌ها هه‌ندێك ئاماژه‌ هه‌یه‌ كه‌ مانای‌ نزیكبو‌ونه‌وه‌ی‌ ڕ‌وودانی‌ ئه‌و سه‌ر ئێشه‌یه‌یه‌، یاخود هه‌ندێك هۆكارده‌بێته‌ هۆی‌ ز‌ووتر ڕو‌ودانی‌ سه‌ر ئێشه‌كه‌.
وه‌ك هه‌ندێك گۆڕانكاریی‌ یان تێكچو‌ونی‌ حاڵه‌تی‌ مه‌زاجی‌، كه‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ نا ئاسایی‌ زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ ر‌ووناكی‌ به‌ ده‌نگه‌ده‌نگ یان به‌رامبه‌ر به‌ بۆن.

چاره‌سه‌ركردن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌.

بێگومان خۆپاراستن زۆر باشتره‌ له‌ چاوه‌ڕێكردنی‌ رو‌ودانی‌ ئه‌م سه‌رئێشه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند جۆره‌ ده‌رمانێك هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م ئازاره‌ وه‌ك : داخه‌ره‌كانی‌ وه‌رگری‌ بیتا، یان داخه‌ره‌كانی‌ كالیسیۆم یاخود دژه‌ ته‌نی‌ ( سیروتونین). (Beta retsepter blocker )
له‌م دواییانه‌داچاره‌سه‌ركردن بۆ ئه‌م ئازاره‌ پێشكه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ به‌ تایبه‌تی‌
دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ته‌نی‌ ( سوماتریبتان )
( sumatriptan
كه‌ ناسراوه‌ به‌ ( ئیمیجران ) .ئه‌م ده‌رمانه‌ ئه‌نجامێكی‌ زۆر باشی‌ هه‌بووه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌رئێشه‌یه‌ ( الصداع النصفی‌ ) . وه‌ هه‌ندێك ده‌رمانی‌ تری‌ ناسراو هه‌ن كه‌ پێیان ده‌وترێت وه‌ستێنه‌ر وه‌ك : حه‌بی‌ بروفین، نومیجران، كه‌ ئه‌مانه‌ش یاریده‌ده‌رن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئازاره‌،
بێگومان سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ تایبه‌ت به‌م جۆری‌ سه‌رئێشه‌یه‌ زۆر گرنگه‌.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
هۆكارو چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یی‌ لای‌ خانمان
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ئاو خواردنه‌وه‌ ده‌توانێت چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌ بكات

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: بابه تى هه مه ره نگ-
انتقل الى: