ئاو خواردنه‌وه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه بكات
له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا كه له زانكۆیه‌كی ئه‌مریكیدا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی ئاو سه‌رئێشه له‌ناوده‌بات و له كاتی ماندووبووندا سودێكی زۆرباش به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمای له‌ش ڕێكده‌خات.
زانكۆی(ماستریچی) وڵاتی هۆڵه‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به(سه‌رئێشه،هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی) بڵاوكرایه‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاو خواردنه‌وه به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه داناوه.
پڕۆفیسۆر(مارك سپیگت) سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌هه‌مان زانكۆ به سایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌ر كه‌سێك هه‌ستی كرد تووشی سه‌رئێشه بووه پێویسته لیترێك ئاو بخواته‌وه و واز له‌ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان بێنێت، چونكه خواردنه‌وه‌ی ئاو كاریگه‌رتره و هیچ زیانێكی لاوه‌كیشی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه نییه.
10/12/2012