شێنێ عه‌زیز، شاجوانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئافره‌ت پاشكۆ نییه، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی ژیانه و داواش ده‌كات كه چۆن ئافره‌تان به‌شدارییان له شۆڕشه‌كان و راپه‌ریندا كردووه، ده‌بێت ئاوه‌هاش به‌شداری بكه‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.
شێنێ عه‌زیز، شاجوانی كوردستان له په‌یامێكیدا به بۆنه‌ی (8ی مارس) رۆژی جیهانی ئافره‌تان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی ئافره‌تان كرد و رایگه‌یاند "8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تانه پیرۆز بێت له هه‌موو ئافره‌تانی جیهان. ئێمه‌ی ئافره‌تان كه به‌شداریمان له شۆڕشه‌كان و راپه‌ریندا كردووه، ده‌بێت ئاوه‌هاش به‌شداری بكه‌ین له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "به خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر، بۆ خاك و وڵات، كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام، بۆ من، بۆ تۆ، بۆ نه‌وه‌كانی داهاتومان بنیاد ده‌نێین. ئه‌مڕۆ رۆڵی ژن جیاوازه له دوێنێ، ئیتر ئێمه پاشكۆ نین، مانه‌وه‌ی ژیانین، ئێمه له شوێنی بڕیارداین (به‌ڵێ و نه‌خێر)ی خۆمان هه‌یه".
شاجوانی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه "میهره‌بانی و لێبورده‌یی ئێمه‌ی ژن مانای بێده‌سه‌ڵایه‌تی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی ئێمه‌یه با رێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌كتری بگرین".شێنێ عه‌زیز، شاجوانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئافره‌ت پاشكۆ نییه، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی ژیانه و داواش ده‌كات كه چۆن ئافره‌تان به‌شدارییان له شۆڕشه‌كان و راپه‌ریندا كردووه، ده‌بێت ئاوه‌هاش به‌شداری بكه‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان. شێنێ عه‌زیز، شاجوانی كوردستان له په‌یامێكیدا به بۆنه‌ی (8ی مارس) رۆژی جیهانی ئافره‌تان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی ئافره‌تان كرد و رایگه‌یاند "8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تانه پیرۆز بێت له هه‌موو ئافره‌تانی جیهان. ئێمه‌ی ئافره‌تان كه به‌شداریمان له شۆڕشه‌كان و راپه‌ریندا كردووه، ده‌بێت ئاوه‌هاش به‌شداری بكه‌ین له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "به خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر، بۆ خاك و وڵات، كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام، بۆ من، بۆ تۆ، بۆ نه‌وه‌كانی داهاتومان بنیاد ده‌نێین. ئه‌مڕۆ رۆڵی ژن جیاوازه له دوێنێ، ئیتر ئێمه پاشكۆ نین، مانه‌وه‌ی ژیانین، ئێمه له شوێنی بڕیارداین (به‌ڵێ و نه‌خێر)ی خۆمان هه‌یه". شاجوانی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه "میهره‌بانی و لێبورده‌یی ئێمه‌ی ژن مانای بێده‌سه‌ڵایه‌تی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی ئێمه‌یه با رێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌كتری بگرین".
[img]
[/img]