شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ی منداڵان ئاشكرایده‌كه‌ن: ئه‌گه‌ر منداڵ تا ته‌مه‌نی (5) ساڵی زمانی گرتی و به‌تایبه‌تی هه‌ردو پیتی (ڕ) و (س)ی به‌روانی بۆ نه‌وترا ئاساییه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئاشكرای ده‌كه‌ن (60%)ی منداڵان له ماڵه‌وه توشی روداو ده‌بن و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كه‌متر مه‌ترسیان له‌سه‌ره.
سایتی ته‌له‌فزیۆنی (DW)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه: هه‌رچه‌نده منداڵ له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیدا به ئاسانی فێری قسه‌كردن ده‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌یان زمانیان ده‌یگرێت وپاراو نابێت تا ته‌مه‌نی پێنج ساڵی و ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ئاساییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماسولكه‌كانی زمان و ده‌میان و ئه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش منداڵ زمانی گرتی پێویستی به‌راهێنان و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی زمانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زمانێكی پاراوی هه‌بێت و به‌ره‌وانی قسه‌بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی، زۆرینه‌ی منداڵان له‌ماڵه‌وه توشی روداو ده‌بن و زیانیان پێده‌گات به‌به‌راورد به‌ده‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده دایكان و باوكات ترسیان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه منداڵه‌كانیان توشی روداوی هاتوچۆ یان كه‌وتنه خواره‌وه ببن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه (60%)ی منداڵان، له‌ماڵه‌وه توشی روداو ده‌بن به‌هۆی كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره و یان جوان دانه‌خستنی، یان گۆڕینی منداڵ له شوێنی به‌رز و نه‌گونجاو، یان دانانی خواردنی منداڵ له شوێنێكی به‌رز و له‌وكاته‌ی منداڵه‌كه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌دات توشی به‌ركه‌وتن یان كه‌وتنه خواره‌وه ده‌بێت.