ماوه‌ی دوو رۆژه كوڕێكی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا، ئه‌كته‌ری دیاری بواری نواندن له سلێمانی له ماڵ چوه‌ته ده‌ره‌وه‌و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا، ئه‌كته‌ری دیاری بواری نواندن له سلێمانی به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند:" له رۆژی هه‌ینیه‌وه 18-1، كوڕێكم به‌ناوی (هونه‌ر) له دایكبووی ساڵی 1992 كه باری ده‌روونی ته‌واو نییه له ماڵ چوه‌ته ده‌ره‌وه‌و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی ناو و وێنهكهیمان له فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه منداڵێك هاوشێوه‌ی كوڕه‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ی په‌ركه‌م لێیداوه براوه‌ته نه‌خۆشخانه، ئێستا به‌ره‌و ئه‌وێ بهرێدهكهوین تا بزانین خۆیه‌تی یان نا"