رۆمان ئه‌برامۆڤیچی خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی بۆندێكی خه‌یاڵی بۆ كڕینی گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ته‌رخان ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی گواردیۆلا له‌ئاهه‌نگی ده‌ستینشانكردنی باشترینه‌كانی ساڵی 2012دا دوپاتیكرده‌وه كه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ست به‌كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كاته‌وه، رۆمان ئه‌برامۆڤیچ خاوه‌نی یانه‌ی چێلسی یه‌كه‌م یانه بو كه بۆندێكی بۆ كڕینی گواردیۆلا ته‌رخانكرد.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌برامۆڤیچ ئاماده‌یه ساڵانه بری 22 ملیۆن یۆرۆ بداته گواردیۆلا گه‌ر رازیبێت پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی بگرێته ده‌ست.
یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بو، هه‌ربۆیه ئه‌برامۆڤیچی خاوه‌نی یانه‌كه دی ماتیۆی ئیتاڵی له‌پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه كه وه‌رزی پێشتر نازناوی چامپیۆنز لیگی بۆ به‌ده‌ستهێنابو، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش، رافایل بینیتێزی ئیسپانی جێگه‌ی گرتۆه‌وه