نوری شاهێنی توركی و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بۆ ماوه‌ی ساڵ و نێوێك و به‌شێوه‌یه‌كی خواستن په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیه‌وه كرد.
نوری شاهێن پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كرد‌و توانیشی سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا به‌لای خۆیدا راكێشێت، هه‌ر بۆیه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌زویی بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزاكردو به‌ره‌و ریزه‌كانی په‌لكێشی كرد.
به‌ڵام له‌ریاڵ مه‌درید نوری شاهێن ئاستی زۆر لاوازبو، هه‌ر بۆیه ئیداره‌ی یانه‌كه بریاریدا ده‌ستبه‌رداری ببێت و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزاكرد، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵیش نه‌یتوانی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه، له‌ئێستادا جارێكی تر گه‌راوه‌ته‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند كه خۆشترین ساته‌كانی ژیانی تۆپی پێی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر بردوه.
نوری شاهێن له‌ماوه‌ی وه‌رزی رابردودا ته‌نها 12 یاریی بۆ لیڤه‌رپوڵ ئه‌نجامداوه‌و سێ گۆڵیشی تۆماركرد‌و