به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی "KNN" رایده‌گه‌یه‌نێت: له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و له‌لایه‌ن هێزێكی سیاسییه‌وه ته‌شویش خراوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌یان.
هۆشیار عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی "KNN" به خه‌ندانی راگه‌یاند دوێنێ شه‌و ئه‌و گروپه‌ی "باقه" كه كهناڵهكهيانی له‌سه‌ره له مانگی ده‌ستكردی نایلسات به تهڕهدودی 10892 بۆ ماوه‌یه‌ك په‌خشی نه‌ما.
هۆشیار عه‌بدوڵا وتی: "له به‌لجیكاوه ئاگاداریان كردین كه یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی له‌و گروپه‌دایه ته‌شویشی له‌سه‌ره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوێنێ شه‌و سه‌عات 10 ته‌شویش له‌و ژماره كه‌ناڵه دراوه و ئه‌مشه‌و پێش هه‌واڵه‌كانی سه‌عات 8 ی كه‌ناڵه‌كه‌یان، ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و گروپه كه‌ناڵه.
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی له به‌لجیكاوه كه‌ناڵ به كه‌ناڵ تاقییان كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی كوردیی له‌سه‌ر ئه‌و تهڕهدوده په‌خش ده‌كه‌ن، پێیان راگه‌یاندین كه ته‌شویش خراوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناڵی "KNN" .
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تائێستا تهشویشهكه به‌رده‌وامه، وتیشی: "پێمانوایه ئه‌مه ئامانجێكی سیاسی و ده‌ستێكی سیاسی له پشته و په‌یوه‌ندی به په‌یامی ره‌خنه‌گرانه‌ی كه‌ی ئێن ئێنه‌وه هه‌یه".
هۆشیار عه‌بدوڵا وتی: "پێموایه سه‌رچاوه‌ی تهشویشهكه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه و هێز و لایه‌نێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه".