به تۆمه‌تی شكاندنی بۆرییه‌كی گوێزه‌ره‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له شاری ئه‌سته‌نبوڵ كه سووته‌مه‌نی بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌گوازێته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا حه‌وت كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.
ئه‌و تۆمه‌تبارانه به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی تر كه ده‌ستگیرنه‌كراون، سه‌یرترین دزییان له مێژووی توركیادا ئه‌نجام داوه و توانیویانه بگه‌نه ئه‌و بۆرییه‌ی له‌ژێر شاری ئه‌سته‌نبوڵه‌وه نه‌وت ده‌گوازێته‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی "ناتۆ".
ئه‌و تۆمه‌تبارانه هه‌ستاون به به‌كرێگرتنی شوقه‌یه‌ك له شاره‌كه كه بۆرییه نه‌وتییه‌كه‌ی به‌ژێردا ده‌ڕوات و ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وییه‌كه‌ی ژێر شوقه‌كه به قوڵی 30 مه‌تر تا گه‌شتوونه‌ته بۆرییه نه‌وته‌كه.
تۆمه‌تباره‌كان توانیویانه بۆرییه‌كه كون بكه‌ن و به درێژایی 45 رۆژ شه‌ش ته‌ن سووته‌مه‌نییان دزیوه و دواتر له بازاڕی ره‌شدا فرۆشتوویانه‌ته‌وه.