lawand Admin
المساهمات : 334 تاريخ التسجيل : 15/04/2012
| موضوع: سیانزه ساڵە چوار کچەکەی لە کۆشکەکەیدا بهندكردووه 2014-03-10, 8:04 am | |
| [img(12px,12px)] [/img] سایتی سەندەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووتەوە شا عەبدوڵای کوری عەبدولعەزیزی پادشای عهرهبستانی سعودی بۆماوەی ١٣ ساڵە ڕێگەی نەداوە کچەکانی لە سنوری کۆشکەکەی بچنە دەرەوە و کچەکانیشی داوای یارمەتی لەنەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن .
پێگهی سەندەی تایمز-ی چاپی بەریتانی بڵاویکردەوە: عەبدوڵای کوڕی عەبدولعەزیزی شای سعودییە بۆ ماوەی ١٣ ساڵە چوار کچی خۆی لە کۆشکەکانی لە شاری جددە بەندکردووە و ناهێڵێت بچنە دەرەوە.
رۆژنامهی سەندەی تایمز ئاماژەی بەوەشداوە كه ههردوو شازادهخاتوون بهناوهكانی سەحەر، تەمەن ٤٢ ساڵ و جەواهیر، تەمەن ٣٨ ساڵ لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پهیوهندییان به پێگهكهوه كردووه و سكاڵای خۆیان پێ گهیاندووه.
بەپێی هەواڵەکەی سەندەی تایمز، ئەم دوو کچەی شا عەبدوڵا لە ڤیلایەکدا دەژین و دوو کچی دیكهشی بەناوەکانی مەها و حەلا لە ڤیلایەکی تردا هاوشێوەی ئەوان دەستبەسەرکراون .
لە ئێستادا بەپێی ڕیزبەندی ڕێکخراوەکانی مافی ژنان، عهرهبستانی سعودی لە پلەکانی کۆتایدای | |
|