له سه‌یرانگای نمره هه‌شت، هاوڵاتییه‌ك له پرۆژه‌ی ئاوی دوبز ده‌خنكێت و به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیكی بێت، ئه‌و هاوڵاتیه پێی خزاوه‌و كه‌وتووه‌ته ئاوه‌كه‌وه.
عه‌قید بێستون محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌بری بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای دوبز، : ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوڵاتییه‌ك به مه‌به‌ستی سه‌یران له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا هاتوونه‌ته سه‌یرانگای نمره هه‌شت له ناوچه‌ی دوبز و له نزیك پرۆژه‌ی ئاوی دوبز دانیشتوون.
وتیشی: به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیكی ئه‌و هاوڵاتیه خنكاوه بێت، له نزیكی ئاوه‌كه پێی خزاوه‌و كه‌وتۆته ئاوه‌كه‌وه و نه‌یتوانیوه خۆی رزگار بكات .
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای دوبز ئه‌وه‌شی ر‌وونكرده‌وه، دوای دوو كاتژمێر توانرا ته‌رمه‌كه‌ی له ئاوه‌كه ده‌ربهێنرێت و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری بكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌و هاوڵاتیه ته‌مه‌نی (49)ساڵه