له‌ژێر ناونیشانی (ژنێكی سوری ئۆباما سه‌رسام ده‌كات)، رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس-ی چاپی ئه‌مریكا سه‌رسامبوونی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا به سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ئاشكراكرد.
رۆژنامه‌كه وێنه‌ی ژنێكی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵی سوریی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه وه‌ك وه‌فا و پشتیوانی بۆ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، پۆستاڵی سه‌ربازێكی خستووه‌ته سه‌رسه‌ری و پڕی كردووه له گوڵ، له‌زاری دیپلۆماتكارێكی كۆشی سیپیشهوه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه باراك ئۆباما دوای بینیی وێنه‌كه وتوویه‌تی: "هێشتا سورییه‌كان پشتیوانییه‌كی زۆر له سوپای سوریا ده‌كه‌ن!"
ئه‌و وێنه‌یه له رێپێوانێكی پشتیوانی بۆ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د گیراوه، كه له‌چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته سازكراوه