هه‌روه‌كو ده‌زانین كاتێك كه هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه بمانه‌وێت بچینه هه‌ر ڕایه‌ڵه‌ی ماڵپه‌ڕ و وێب سایتێكی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و به‌دوای زانیاری‌دا بگه‌ڕێین ئه‌وا سێ پیت وه‌ك سه‌ره‌تای هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنین كه ئه‌وانیش (WWW)ن، به‌ڵام نازانین كه ئه‌و سێ نیشانه‌یه مانای چییه و چی ده‌گه‌یه‌نێ…ت، له‌ڕاستیدا ئه‌م سێ پیته به‌شێوه‌یه‌كی متمانه پێكراو وابه‌سته‌ن به‌ناوی زانای به‌ریتانی (تیم بیرنز لی) (Tim Berners Lee)، ئه‌م سێ پیته‌ش كورتكراوه‌ی وشه‌ی (تۆڕی به‌رفراوانی جیهانییه یاخود تۆڕی جیهانی) (World Wide Web)، هه‌ر وه‌كو ده‌زانین بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه جموجوڵی به‌خۆوه‌بینی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م داهێنانه له ساڵی 1980دا له‌سه‌رده‌ستی تیم بیرنز لی هاته كایه‌وه