******پيشانگاى زاگروس******
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 (ئالودەبون بەمادە وزەبەخشەكان * ئەو مادانە وزەی سروشتی لەناودەبەن)

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin
lawand


المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

(ئالودەبون بەمادە وزەبەخشەكان  * ئەو مادانە وزەی سروشتی لەناودەبەن) Empty
مُساهمةموضوع: (ئالودەبون بەمادە وزەبەخشەكان * ئەو مادانە وزەی سروشتی لەناودەبەن)   (ئالودەبون بەمادە وزەبەخشەكان  * ئەو مادانە وزەی سروشتی لەناودەبەن) Empty2013-01-21, 3:26 pm

بەتێپەڕبونی كات بەكارهێنەرانی مادە وزەبەخشەكان بەتایبەت لەتوێژی گەنجان‌و خوێندكاراندا لەهەڵكشاندایە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە دەرئەنجامە خراپەكانی ئەو جۆرە خواردنەوانە لەچوارچێوەی تێكدانی سیستمی خەو‌و بەرزبونەوەی رێژەی چەوری‌و شەكرەو وزەی سروشتی‌و زیادكردنی فشارە دەرونییەكان خۆیان دەبیننەوە، لەوڕوەوە توێژەرێكی دەرونیی كۆمەڵێك گرفتی دەرونی بەكارهێنەران باسدەكات، پزیشكێكی هەناویش جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەو جۆرە مادانە هۆكارێكن بۆ بەهێزكردنی ماسولكەكان، نەك زیادكردنی وزە تایگەرو ئاڵودەبون
هاوژین عەبدوڵڵا، تەمەن 20 ساڵ، كە خوێندكاری قۆناغی شەشەمی ئامادەییە، ماوەی دو ساڵە بەكارهێنەرێكی بەردەوامیی مادەی وزەبەخشی تایگەرە، بەوتەی خۆی بەهۆی روبەڕوبونەوەی فشارێكی دەرونی زۆر لەقۆناغی شەشەمدا‌و هەستكردن بەنەبونی تواناو وزەیەكی تەواو بۆ كۆششكردن لەڕێگەی هاوڕێكانی پەنای بردوەتەبەر بەكارهێنانی ئەو جۆرە خواردنەوەیە، كە ئێستا هەست بەئاڵودەبون دەكات. ئەو دەشڵێت "ئەگەر تایگەر نەخۆمەوە واهەستدەكەم هیچم پێناكرێت، هەست بەزیادبونی فشارێكی دەرونی زۆر زیاتریشدەكەم لەجاران".

هەروەك ئەلەند ئەكرەمیش كە خوێندكارێكی ترە كە لەسەرەتای ساڵەوە وزەبەخشەكانی ریڤۆڵ‌و تایگەر بەكاردەهێنێت، وەكخۆشی دەڵێت "هەست بەتێكچونێكی تەواودەكەم لەسیستمی خەوتنمدا بەجۆرێك هەندێجار بۆ چەند سەعاتێك خەوم نامێنێت". ئاماژەی بەوەشدا كە بەهۆی توشبونی بەبێ خەوی، هەستدەكات بیركردنەوەو لێكدانەوەكانی تەواو ئاڵۆزبوە، تەنانەت هەمو بەرنامەو چالاكییەكانی وەستاون، هیچ كۆششێكی پێ ناكرێت.
یەكێك لەفڕۆشیاری ئەوجۆرە مادانە، ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو جۆرە خواردنەوە وزەبەخشانە لەلایەن گەنجانەوە خواستێكی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لەوەرزی خوێندندا خواست لەسەر ئەو مادانە دوهێندەی جاران زیاددەكات.
توانا كەریم سەبارەت بەڕەگەزی كڕیاریش، وتی "زۆربەی كڕیارەكان لەڕەگەزی نێرن‌و خوێندكاری قۆناغی شەشەمن"
*گرفتی هەرزەكارانە
هەروەك توێژەرێكی دەرونی، هانابردنی خوێندكاران‌و هەرزەكاران بۆ ئەو مادانە بەهەرشێوەیەك بێت لەشێوەكان بەكۆمەڵێك گرفتی دەرونی هەرزەكاران وەسفدەكات كە لەپلەی یەكەمدا لەمەسەلەی بڕوابەخۆنەبون‌و لەدەستدانی متمانەی خودی خوێندكارانەوە سەرچاوەدەگرن، لەگەڵ هێمادانی رێچارە بەدڵ‌و زمان‌و مێشك لەكاتی كۆششكردندا بەوجۆرە پاساوهێنانەوەیەش تواناو تاقەكان كزو لاواز دەبن، ئەوەش سەرباری كاریگەربونی كەسێتی هەرزەكاران بەلاسایكردنەوە لەهەندێ بابەتی لاوەكیدا.
تەها حسێن، جەختی لەوەشكردەوە، دەرئەنجامی بەكارهێنانی ئەو جۆرە خواردنەوانە هۆكارێك دەبن بۆ توشبون بەئاڵودەبون‌و لەدەستدانی وزەی سروشتی‌و شكستیی دەرونی‌و كەسێتی‌و تێكشكاندن‌و پەرتبونی سایكۆلۆژی بەكارهێنەران.

هۆكارێكن بۆ بەهێزكردنی ماسولكەكان نەك زیادكردنی تاقە
لەبەرامبەریشدا پزیشكێكی هەناوی ئاماژە بەچەندین دەرئەنجامی خراپی ئەو جۆرە مادانە لەنمونەی تێكچونی سیستمی خەو‌و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن‌و چەوری‌و بەشەكرە‌و تێكچونی هۆڕمۆنەكان. تەها مەحوی، رونیكردەوە، ئەو خواردنەوانە هۆكارێكن بۆ بەهێزكردنی ماسولكەكان، نەك زیادكردنی وزە، بۆیە بۆ بەدەستهێنانی وزە خوێندكاران دەتوانن كۆمەڵێك مادەی ڤیتامینی گونجاو بەكاربهێنن بەگوێرەی پێداویستی فیسۆلۆژی لەشیان.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
(ئالودەبون بەمادە وزەبەخشەكان * ئەو مادانە وزەی سروشتی لەناودەبەن)
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: زانيارى گشتى-
انتقل الى: