نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه كه كار له بیر و ده‌رون و ره‌فتاره‌كانی تاك ده‌كات , ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن پێویستیان به چاودێری ورد و چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه.
نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌و نه‌خۆشییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر و ڕه‌فتاری كه‌سه‌كان ده‌بێت , ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن , ده‌بنه كه‌سانێكی تاراده‌یه‌ك گۆشه‌گیر.
نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان توشی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ده‌بێت به‌بێ جیاوازی , به‌ڵام به پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌ك ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی باری ماددیان لاوازه , ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان زیاتره.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیش ده‌ریخستووه كه ساڵانه %20 دانیشتوانی ئه‌مریكا توشی باری ده‌رونی خراپ ده‌بن به‌هۆی جۆر و كار و باری ماددییانهوه.
پزیشكه‌كان تا ئێستا هۆكارێكی سه‌ره‌كی توشبوون به نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه , به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاره‌كانی بۆماوه‌ی و بایه‌لۆجی و ژینگه‌ی , ده‌شێت كه‌سێك توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بكات..
ئه‌م نه‌خۆشییه جۆری زۆره و هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه نیشانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه , به‌ڵام 2 جۆریان به بڵاوترین نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان داده‌نرێن ئه‌وانیش بریتین له خه‌مۆكی و دڵه ڕاوكێ.
1-خه‌مۆكی: بڵاوترین جۆری نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌ژمار ده‌كرێت و , ئه‌و كه‌سانه‌ی دوچاری ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه , به‌ده‌ست بێتاقه‌تی و هه‌ست نه‌كردن به دڵ ناخۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن زۆرجار ئه‌م كه‌سانه گۆشه‌گیر ده‌بن و حه‌ز به ته‌نیایی ده‌كه‌ن, ئه‌م باره‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لایان به‌رده‌وام ده‌بێت.
چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش پزیشكی تایبه‌تی ده‌رونی ده‌یكات و ئه‌ویش له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ده‌رونیه‌وه.
2-دڵه ڕاوكێش به یه‌كێك له نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان داده‌نرێت , ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه , هه‌میشه هه‌ست به ترس و دوو دڵی ده‌كه‌ن, ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌توانرێت له ڕێی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ده‌رونییه‌وه له نه‌خۆشییه‌كه ڕزگاریان ببێت