توێژینه‌وه‌یكی نوێی ئه‌ڵمانی باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی توڕه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن و هه‌سته‌كانیان ناشارنه‌وه , ته‌مه‌نیان له‌و كه‌سانه دیكه درێژتره.
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی كه سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه , ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ربڕینی توڕه‌ی ده‌بێته هۆی دوو ساڵ درێژكردنی ناوه‌ندی ته‌مه‌نی كه‌سه‌كان , به مه‌رجێك ده‌ربڕینی ئه‌و توڕییه به جۆرێك نه‌بێت كه ئه‌و كه‌سه ئازاری خۆی بدات , ده‌ست یاخود سه‌ری به دیواردا بكێشێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر شه‌ش هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستووه كه هێشتنه‌وه‌ی توڕه‌ی له ناخداو ده‌رنه‌بڕینی ئه‌و هه‌سته , ده‌بێته هۆی زیاد بونی لێدانه‌كانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن ئه‌مه‌ش ئه‌و كه‌سه توشی چه‌ندین كێشه‌ی مه‌ترسیداری ته‌ندروستی ده‌كات.